ئیستەنبوڵ
بەگوێرەی قسەی سەرچاوەیەک لەسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) ، رۆژی ٣٠ی ئەیلول ناوەڕۆکی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن لەئەنقەرە رادەگەیەنێ.
ئەردۆغان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا رۆژی دووشەممەی داھاتوو لەباڵەخانە تازەکەی ئەنجومەنی وەزیران وردەکاریی پاکێجەکە دەخاتەڕوو.
بەپێی بەرنامەی دانراو لەکاتی پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی پاکێجەکەدا کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە راستەوخۆ پەخش دەکرێ، ھەروەھا قسەکانی ئەردۆغان وەردەگێڕدرێتە سەر زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی.