دوزجە
جێگری سەرۆکی زانکۆی دوزجە (نیگار دەمیرجان چاکار) بۆ AA گوتی " بەشی ئەدەبیاتی زمانی جۆرجی و چەرکەز بۆ زانکۆی ئێمە گرنگە بۆیە کورسیی نوێمان ھەیە بۆ خۆێندکارانی ئەو زمانانە، بە جورێک ئێمە ٢٠ کورسی دەدەینە ئەو دوو بەشە".
ھەروەھا راگەیەنراوە کورسیی ماستەر بۆ زمان و ئەدەبی جۆرجی و چەرکەز لەکۆلێژی ئاداب لە زانکۆی دوزجە دابین دەکرێ.
چاکار روونیکردەوە پەیوەندییان لەگەڵ زانکۆکانی جۆرجیا دەبێ و زانکۆی دوزجە شۆینی کەسانی خاوەن ئایدولوژیای جۆرا وجۆرە، ھەر بۆیە دڵنیان پەیوەندیی بەرفراوانیان دەبێ لەگەڵ زانکۆکانی ئەو وڵاتە.
نیگار ھەروەھا گوتی "ئەم دوو بەشە پێشوازییەکی باشیان لێکراوە لە لایەن خوێندکارانەوەو سەرەتا ئێمە بنەماکانی زمان و کۆمەڵگە فێر دەکەین" .