Abdullah Shukur
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "کاری لەپێشینەی ئێمە ئەوەیە دووبارە کەرتەکانی بەرھەمھێنان، ھەناردە و دامەزراندن بەرز بکەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە خوانێک لەگەڵ رێکخستنەکانی ئاک پارتی لە پارێزگای دیاربەکر گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی خۆجێی تورکیا گوتی: "لە چوارچێوەی پێویستییەکانی گەل و نیشتمان، داواکاریی و بژاردەکانی خەڵکی دیاربەکر، گونجاوترین کاندید دەچێتە پێشبڕکێی ھەڵبژاردن و بە یارمەتی خوا ئەنجام بەدەستدەھێنین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئێمە ھەرگیز کارمان بە خەڵک و ناو نەبووە. ئێمە ھەمیشە لەسەر رێگای باوەڕ و دۆزی گەلەکەمان بووین. لە دیاربەکریش ئەم رێگایە بەرەو کوێمان ببات، ئێمە دەچینە ئەوێ".
ئەردۆغان لەبارەی بەرزبوونەوە و دابەزینی بەھای دراوی بیانی گوتی: "رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر، میکانیزمەکانمان پێکھێناوە، پەیوەندییەکانمان بەستووە و لە ماوەیەکی کورتدا دۆخەکەمان خستە ژێر کۆنترۆڵەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "کەسانێک بۆ خێری ئەم خەڵک و وڵاتە کاریان کرد و خزمەتیان کرد، کەسانێکیش بە بازرگانیکردن بە خوێن و فرمێسک کاری خراپیان ئەنجامدا. خزمەتەکانمان تەنھا بە باسکردن دەخرێتەڕوو".