Abdullah Shukur
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە رۆژنامەنووسی سعوودیی، جەمال خاشقچی خنکێنراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی شای سعوودیە، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، بەرگری لەوە کرد کە سعوودییەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە خاشقچی خنکێنراوە.
لەلایەکی دیکەش، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە رایگەیاندبوو کە ئەو رۆژنامەنووسە سعوودیە بە شێوەیەکی پیلان بۆ دارێژراو نەکوژراوە بەڵکو "لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵی گیانی لەدەستداوە".
لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر هاتووە: "شەڕ و دەمەقاڵی لە نێوان بەشێکی گومانلێکراوان و جەمال خاشقچی روویداوە و بەم ھۆیەشەوە رووداوەکە گەورە بووە و خاشقچی گیانی لەدەستداوە. دوای ئەمەش گومانلێکراوان ھەوڵی پەردەپۆشکردنی رووداوەکەیان داوە".