ئەستەنبوڵ
خەڵاتەکەی وەزارەتی رۆشنبیریی ئەرمەنستان، وەکو رێزلێنانە لەپای بەرگریی یەشار کەمال لەکەلەپوورو فەرھەنگی ئەرمەنییەکان لەتورکیا.
خەڵاتی (کریکۆر نارەگاتسی) لەدوای سەردانی وەزیری رۆشنبیریی ئەرمەنستان و پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتە بۆ تورکیا، لەسەر داوای ئەوان ئەمساڵ بەخشرایە یەشار کەمال، کاربەدەستانی ئەرمەنستان دەڵێن یاشار ھێمایە بۆ کەلتوورێکی دەوڵەمەند لەناوچەکەداو سەرسەختانە بەرگرییکردووە لە (کڵێسای سورپ حاچ) کە یەکێکە لە پاشماوەی بیناسازیی ئەرمەنییەکان لەتورکیا.
لەپای پێدانی خەڵاتەکە یەشار کەمال گوتی "دەستخۆشانە لەحکومەتی ئەرمەنستان دەکەم، ھیوادارم ھەرچی زووە ئاشتی باڵبکێشێ بەسەر ناوچەکەداو بوغزو کینە بگۆڕینەوە بەیەکتر قەبوڵکردن، ئەمڕۆ ئێوە منتان بە خەڵاتی (کریکۆر نارەگاتسی ) شەرەفمەند کرد، کریکۆر یەکێ بوو لەھاوشارییەکانی من، بێجگە لە پیرۆزی کەسایەتییەکەی خاوەنی چەندین شیعری جوان و ناسکیشە".
خەڵاتی کریکۆر نارەگاتسی یەکێکە لەخەڵاتە بەناوبانگەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی ئەرمەنستان.