Ramal Abdullah Mahmood,Sangar Hamad Azeez,Abdullah Shukur
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2018
ئەلعەزیز – AA
درێژترین کولێرە بە قیمە لەسەر ئاستی جیهان بە مەبەستی چوونە ناو پەرتووکی ریکۆردی جیهانی گینس لە لایەن وەستا ئەنگین ئاڵتونباش و تیمەکەی لە شاری ئەلعەزیز دروست کرا کە درێژیەکەی ٣٤ مەترە.
وەستا ئەنگین لەگەڵ تیمێکی ١٧ کەسی لە خواردنگەکەی خۆی لە گەڕەکی ئاتاشەهیری ئەلعەزیز ساڵی رابردوو کولێرە بە قیمەکی یەکپارچەی دروست کردبوو کە درێژیەکەی ٢٣ مەتر بوو.
ئەمساڵیش لە ئەزموونێکی نوێدا وەستا ئەنگین ئاڵتونباش لەگەڵ تیمێکی ٢٢ کەسیدا کولێرە بە قیمەیەکی دروست کرد کە درێژیەکەی ٣٤ مەترە.
بە هۆی درێژیەکەیەوە بەشیکی کولێر بە قیمەکە لە خواردنگەکە جێگای نەبۆوە و لەسەر شەقام دانرا.
وەستا ئەنگین ئاڵتونباش بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بە هۆی دەستڕەنگینی و کارامەییەوە پێشتر توانیوویانە کولێرە بە قیمەیەکی ٢٣ مەتری دروست بکەن، دوای ئەوەی کەس کێبڕکێی نەکردووە بڕیاری داوە لەمساڵدا کولێرە بە قیمەکەی درێژتر دروست بکات.
پێشوتریش هەوڵیاندا لە رێگەی دروستکردنی کۆلێرە بە قیمەیەکی ٣٤ مەتری بچنە ناو کتێبی گینسەوە، بەڵام ئەمجارە هەوڵ دەدەن ریکۆردی ئەو پیتزایە بشکێنن کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە شاری ناپۆلی لە ئیتاڵیا دروست کراو درێژییەکەی هەزار و ٨٥٣ مەتر بوو.
وەستا ئەنگین ئاڵتونباش گوتی: "ئەگەر لە ئیتالڵیا پیتزا هەبێت لە تورکیاش کۆلێرا بە قیمەی گۆشتی بەلەزەت هەیە، دەمانەوێت کۆلێرە بە قیمە بە هەموو جیهان بناسێنین. دەمانەوێت لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەو ژمارەی پێوانەیی پیتزاش بشکێنین".
وەستا ئەنگین ئاڵتونباش درێژەی بە گوتەکانیدا و گوتی: "سەبارەت بەم بابەتە هەوڵدەدەین سپۆنسەر پەیدا بکەین تا لە ١٠٠مین ساڵیادی دامەزراندنی وڵاتەکەمان کۆلێرە بە قیمەیەکی دوو هەزار و ٢٣ مەتری دروست بکەین، بەم شێوەیەش ژمارەی پێوانەیی کۆلێرا بە قیمە و پیتزای ئیتالی دەشکێنین و ناومان دەچێتە ناو کتێبی گینسەوە".
وەستا ئەنگین ئاڵتونباش راشیگەیاند کە کولێرە بە قیمەکە لە ماوەی چوار کاتژمێر ئامادەکراوە و بە رێگەی فڕنی تایبەت بڕژاوە.
وەستا ئەنگین ئاڵتونباش ئاماژەی بەوەشکرد کە پێش ھەموو شتێک قیمەکەیان ئامادەکردووە و ھەویرەکەیان بە ئامێری تایبەت کردووەتەوە.
وەستا ئەنگین ئاڵتونباش لەبارەی دروستکردنی کولێرەیەکی بە قیمە بە درێژی دوو ھەزار و ٢٣ مەتر بە مەبەستی شکاندنی پێوانەیی ئەو ھەوڵەشیان رایگەیاند کە گشت ئامادەکارییە پێویستییەکان کۆتایی ھاتووە. ئاشکراشی کرد کە ئەگەر سپۆنسەرێک بدۆزنەوە ئەوا بە زووترین کات ئەم کارە جێبەجێ دەکەن.
ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو کولێرە بە قیمەیەی کە درێژییەکەی ٣٤ مەترە پێشکەش بە خانەی بەساڵاچوانی غازی لە ئەلعەزیز دەکەن.