Salih Bilici
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، بەکر بۆزداغ لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەنالی ئێن تی ڤی-دا باسی لە چەند پرسێکی رۆژ کرد.
بەکر بۆزداغ ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، ساڵح موسلیم لە چیک دەبردرێتە بەردەم دادگا و گوتی:
"داواكارییمان وه‌ك توركیا ئه‌وه‌یه، كاربه‌ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی، سه‌رده‌سته‌ی و ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی دژ بە توركیا ئه‌نجامده‌دات كه ساڵح موسلیمه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له نێوانماندایه، راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و چوونی هێزە تایبەتەکانەوە بۆ سەر سنوور گوتی: "چوونی هێزه تایبه‌ته‌كان، ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌و به‌ره‌نگارییه نوێیه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه. ئه‌و هێزه تایبه‌تانه و سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی دیكه‌مان كه ناردوومانن، ته‌نها به مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و به سه‌ركه‌وتوویی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا هەر لەبارەی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زهیتونەوە گوتی: "هیچ كێشه‌یه‌ك له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا بوونی نییه. كاتێك كه پێویست ده‌بێت، هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامده‌درێت. هیچ شتێك له بابه‌تی ئه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانیی به‌ڕووی فڕین‌دا داخراوه، بوونی نییه".