26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
كه‌ركووك - AA
راگه‌یه‌نرا ئه‌و په‌لامارانه‌ی به‌م دواییه له كه‌ركووك و باشووری شاره‌كه‌دا سه‌ریانهه‌ڵداوه له لایه‌ن شانه نووستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆريستیی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دوو، مهعەن سه‌عدی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هێشتا شانه‌ی نووستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆريستی داعش جێگای مه‌ترسین بۆ شاره‌كه".
مەعەن سه‌عدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌م دواییه له شاره‌كه و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشووری شاره‌كه‌دا له لایه‌ن شانه نوستووه‌كانی داعشه‌وه ئه‌نجامدراون و گوتی: "هه‌رچه‌نده داعش له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام هێشتا شانه نووستووه‌كانی جێگای مه‌ترسین بۆ سه‌ر شاره‌كه و توانای ئه‌نجامدانی په‌لاماریان هه‌یه. له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی هه‌واڵگریدا چاودێریی وردی ئه‌و شانه نووستووانه ده‌كه‌ین".
فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دوو، مهعەن سه‌عدی جه‌ختیكرده‌وه، تا فه‌رمانیان له سه‌رووی خۆیانه‌وه بەدەست نه‌گات، كه‌ركووك به‌جێناهێڵن.
ناوبراو گوتی: "دوو هێزی یه‌ده‌گمان هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كی باش. سێ هێزی دیكه‌ش كه له به‌غداده‌وه دێت، ده‌بنه هێزی پشتیوانیی ئێمه له پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له باشووری شاره‌كه".