Eda Özdener
20 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2022
ئەنقەرە – AA
دوا ئەنجامدەری ئەو هێرشەی کە بەهۆیەوە فەرماندەی بنکەی جەندرمەی ماڵازگیرت، عەقید ئارسڵان کوڵاکسزی شەهید کرا، ساڤاش چەلیک لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT)دا لە دەرەوەی وڵات قۆڵبەست کرا و هێندرایەوە تورکیا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بە دەست گەیشتوون ساڤاش چەلیک کە ناوی نهێنی "زەردەشت"ە و لە ٢٠١٤ەوە لە گوندەواری مووش هەماهەنگی لەگەڵ تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکەدا دەکرد و رۆڵێکی چالاکی هەبووە لە کردە تیرۆریستییەکاندا.
دەرکەوتووە چەلیک کە ناوی لە لیستی شینی داواکراواندایە یەکێک بووە لەو کەسانەی پلانیان بۆ شەهیدکردنی کوڵاکسز داناوە و پلانەکەیان جێبەجێ کردووە و دوای ئەنجامدانی کردەکەیش هەڵاتووە بۆ سووریا.
چەلیک کە دوا ئەنجامدەری راکردووی ئەو هێرشە بووە کە کوڵاکسز تیایدا شەهید کرا، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە ئەورووپا لەلایەن رێکخراوەکەوە راسپێردراوە، بەڵام لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا بەرلەوەی بۆ ئەورووپا هەڵ بێت قۆڵبەست کرا.
پێشتر لە دۆسیەی پەیوەندیدار بە پەلاماردانی چەکداریی لە رێکەوتی ٢٧ی تەمووزی ٢٠١٥ بۆسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کوڵاکسز و هاوسەرەکەی لەنێویدا بوون داوا کرابوو ١٢ تۆمەتبار کە هەشتیان دەستبەسەر کراون بەتۆمەتی "هەوڵدان بۆ کوشتنی بە ئەنقەست"، "کوشتن بەهۆی ئەنجامدانی ئەرکی گشتییەوە"، "هەوڵدان بۆ تێکدانی یەکڕیزی و یەکێتیی دەوڵەت" و "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" سزای زیندانی هەتاهەتایی دووجار قورسکراویان بەسەردا بسەپێندرێت و تا ٣٠ ساڵ بە زیندانیکردن سزا بدرێن.