Mazın Asad,Sangar Hamad Azeez
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی، سەبارەت بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم کە گوتبووی: "لە سیستەمی نوێدا رەنگە وەزیری مەھەپەش بوونی ھەبێت"، لەوانەیە لە تاریکی چاویان نوقاندبێت، ئێمە ئاگاداری بابەتێکی لەو شێوەیە نین".
باخچەلی لە پەرلەمانی تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و رایگەیاند مەھەپە بەپێی ویستی و داخوازی گەلەوە بڕیاری گۆڕانکاری دەستووری داوە و ھیچ سازشێکیشی لەگەڵ کەس نەکردووە.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم کە گوتبووی : "لە سیستەمی نوێدا رەنگە وەزیری مەھەپەش بوونی ھەبێت" رایگەیاند: "لەوانەیە لە تاریکی چاویان نوقاندبێت، ئێمە ئاگاداری بابەتێکی لەو شێوەیە نین. لە نێو پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) چەند پەرلەمانتارێکی پێشووی بە نرخی مەھەپە ھەیە. ئەگەر بە مەبەستی ئەوان بێت، ئەوا پەیوەندی بە ئاکپارتییەوە ھەیە. ھەڵوێستی ئەوانە دەربارەی مەھەپە لە رابردوو ماوەتەوە".
سەرۆکی گشتی مەھەپە دەربارەی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند: "ئەوەی باس دەکرێت ساڵی ٢٠١٩یە واتا جارێ سێ ساڵی ماوە. ئەوکات نازانرێت کێ دەژی و کێ دەمرێت".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی پێشنیازی گۆڕانکاری دەستوور گوتی: "ئەو ھەڵوێستەی لە خولی یەکەم نیشان درا، بە ھەمان شێوە لە خولی دووەمیش بەردەوام دەبێت. کۆمێنتی ئەمە ئەوەیە: رێگای گۆڕانکاری دەستوور بۆ بەردەم گەل دەچێت. بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە گشتپرسی ئەنجام دەدرێت".
باخچەلی گوتیشی: " لەناو پەرلەمان دەڵێن 'بەڵی' لەبەردەم گەلیش دەڵێین ' بەڵی'. هەموو هەوڵەکانمان بە بەڵی دەبێت. ماوەیەکی زۆرە گوتەبێژانی جەهەپە دەمەقاڵی لەسەر بابەتی دەنگدان بە ئاشکرا دەکەن ، هەموو هەڵوێستەکانیەکلایی بوونەوە، لەکوێ بە نهێنی دەنگدەدەن دەنگ بدەن، بڕۆن لە ژوری تارک دەنگ بدەن، ئەگەر هەڵوێست ئاشکرابوو، بەواتای دەنگی ئاشکرا دێت. واتە پێویست بە پشێوی نانەوە ناکات. من دەچم پەردەکەش لادەدەم دەنگ دەنگی خۆم دەدەن ، دەنگیش بە بەڵێ دەدەم. با هەموو کەس ئەمە ببینێت یا نەیبینێت، دەنگی نهێنی و ئاشکرا بابەتێک نیە ".
باخچەلی لەبارەی گشتپرسییەوە دوا و گوتی: " لەو باوەڕەیەدام گەل ئەو گۆڕانکارییەی دەستوور قبوڵ دەکات".