Mazın Asad
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
پەرلەمانی تورکیا - AA
پەرلەمانتارە ئافرەتی بێلایەن لە پەرلەمانی تورکیا ئایلین نازلیئاکا، بە ئامانجی ئیدانەکردنی دانشتنەکانی پەرلەمان خۆی لە کورسییەکەی پەرلەمان کەلەپچە کرد. لەکاتی دەماقەڵاییەکاندا شەڕ لە نێوان پەرلەمانتاری ئافرەتی ئاکپارتی گۆکچەن ئۆزدۆغان ئەنچ و پەرلەمانتارانی ھەدەپە روویدا.
نازلیئاکا بە مەبەستی دەبڕینی ناڕەزایی دژی گۆڕانکاری دەستوور، لە کورسیەکەیدا خۆی کەلەپچە کرد و سەرەڕای گشت ھەوڵەکان درێژەی بە ناڕەزایەتییەکەی دا و رایگەیاند وەک پەرلەمانتارێکی بێلایەن وەک پێویست دەرفەتی گوتەیان پێنەداوە.
وەزیری پێشووی سیاسەتی خێزان و کۆمەڵایەتی تورکیا و پەرلەمانتاری ئافرەتی ئاکپارتی سەما رەمەزانئۆغڵو و پەرلەمانتارە ئافرەتەکانی دیکەی ئاکپارتی ماوەیەک ھەوڵیان دا نازلیئاکا قایل بکەن، بەڵام ئەو لە کارەکەی بەردەوام بوو و دواتر پەرلەمانتارە ئافرەتی ئاکپارتی تولای کاینارجا بە نازلیاکای گوت "پەرلەمان کار دەکات و مەبەستتان روونە. ئێرە سەرقاڵ مەکەن".
لەسەر ئەمە بریکاری سەرۆکی پەرلەمان عایشە نور باخچەکاپیڵی بۆ ماوەی ١٥ خولەک ناوبڕێکی دا بە دانیشتنەکە.
لەو کاتەدا پەرلەمانتارانی ئاکپارتی بەزۆر ویستیان کەلەپچەکەی دەست نازلیئاکا دەربھێنن و ئەویش بە ھاوارەوە کاردانەوەی نیشاندا. دواتر پەرلەمانتارانی ھەدەپە لە بەردەم کورسییەکان کۆبوونەوە و کاردانەوەیان بەرامبەر بە پەرلەمانتارە ئافرەتەکانی ئاکپارتی نیشاندا.
پاشان شەڕ لە نێوان پەرلەمانتارە ئافرەتەکانی ھەدەپە و پەرلەمانتارە ئافرەتی ئاکپارنی گۆکچەن ئۆزدۆغان ئەنچ روویدا و پاشان ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئافرەت رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و قژی یەکتریان راکێشا.
نازلیاکا، پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و ئەنچ لە لایەن پەرلەمانتارانی ئاکپارتی لە ھۆڵی پەرلەمان خرانە دەرەوە.
دواتر پەرلەمانتاری ھەدەپە مەراڵ دانش بێشتاش گوتی: "گۆکچەن لە کوێیە؟ ئەو دەبێت بۆ ئێرە بێت. چۆن دەبێت بۆکس لە بریکاری سەرۆک پەرلەمان (پەرڤین بوڵدان) بدرێت؟"
پەرلەمانتاری جەھەپە، ڤەلی ئاغبابا کاردانەوەی بەرامبەر کوەتنی پەرلەمانتاری جەھەپە شەفاک پەڤای نیشاندا.
لە لایەکی دیکەوە دوای رووداوەکە پەرڤین بوڵدان بۆ نەخۆشخانەی گوڤەن گواسترایەوە و پەرلەمانتاری جەھەپە شەفاک پەڤای-ش لەکاتی کەوتنی دەستێکی دەستکردی دەرچوو.