Fevzi Kemal Karagöz,Adsız Günebakan,Hozan Mohammed Jabbar
18 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2023
غازی عەنتاب - AA
بارانبارینی بەخوڕ و تەرزە لە شاری غازی عەنتاب باشووری خۆرههڵاتی توركیا کاریگەری نەرێنی کردە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و تەرزەوە کە دوێنێ ئێوارە لە شارەکەدا دەستی پێ کرد، ئاو لە شەقام و کۆڵانەکاندا کۆبووەوە.
شۆفێران و پیادەکان بەهۆی گردبوونەوەی ئاو لە سەر رێگاکان و شەقامەکاندا دووچاری ئاستەنگی هاتوچۆ بوون.
بەهۆی تەرزەوە ئۆتۆمبێلەکان لە شارەکەدا سپیپۆش بوون، بەشێک لە هاووڵاتییان ئۆتۆمبێلەکانیان بە بەتانی و خێمە داپۆشت بۆ ئەوەی لە زیانەکانی تەرزە بیانپارێزن.
پێشبینی دەکرێت بە درێژایی شەو بارانبارین بەردەوام بێت.
هەروەها لە گەڕەکی کۆرکون سەر بە قەزای ئۆغوزەلی هەورەبروسکە لە تەویلەیەکی دا و لە ئەنجامدا چوار مەڕ مرداربوونەوە.