Ramal Mahmood
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
بارتن – AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە پارێزگای بارتن باکووری تورکیا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
پاسێکی تابلۆ 74DB666 سەربە کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە کاتێکدا کە دەیویست بچێتە ناو شارۆچکەی ئاماسرا لە ناوچەی کاراچای وەرگەڕا.
لەئاکامدا شۆفێری پاسەکە و ئافرەتێک لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا و پێنجی دیکەش بریندار بوون، تیمەکانی فریاگوزاری خێرا لە رێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە بریندارانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی بارتن.
زانراوە کە رەوشی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان زۆر خراپە.
تیمەکانی فریاکەوتنیش بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دەرهێنانی تەرمی ئەو کەسانەی لەژێر پاسەکەدا ماونەتەوە.