Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه.
دوا بەدوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاو کرایەوە.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێكی جێی متمانه و ئارام، رێكاری پێویست له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گیرێته به‌ر.
خاڵێکی دیکە راگەیەندراوەکە هۆشداری بوو بۆ ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن و تیایدا هاتووە، جەختکرایەوە لەوەی لە ژێر رۆشنایی مافەکانی نێودەوڵەتی هەنگاو بنرێت بەرامبەر بەو وڵاتانەی کە بە ئاشکرایی یاخود بە شاراوەیی پشتیوانی پرۆژەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەدەن.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ''لە دەریای ئیجە و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بێ دوودڵی ئەو مافانە دەپارێزرێن کە بەپێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان مافیان پێدراوە".
به پێی خاڵێکی دیکەی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، ''تورکیا هەموو کاتێک و لەهەموو بارودۆخێک پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین دەکات بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".