Tuğrul Çam,Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره/ڤالێته - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بڕیاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه‌ی له سووریا به پێویستی زانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ماهه‌نگی له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی له گۆڕه‌پانه‌كه دروست نه‌بێت.
چاوش‌ئۆغڵو له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ماڵتا له ڤالێتهی پایته‌خت له‌گه‌ڵ هاوتا ماڵتیهكهی كارمێلۆ ئابێلا كۆبۆوه و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بڕیاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ كشانه‌وه‌ی له سووریا. پشتیوانی له پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ماوه و گوتی: "پێویسته وریا بین، چونكه هێشتا داعش و گرووپه رادیكاڵه‌كانی دیكه له گۆڕهپانهكهن. بۆیه پێویسته كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ماهه‌نگی له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا بێت. ئێستا له سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان له په‌یوه‌ندیداین".
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆی هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه و وه‌زیری به‌رگری خولوسی ئاكاریش له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كی چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه. ناوبراو راشیگه‌یاند كه دیلۆگی سه‌ربازیش به‌رده‌وامه و چه‌ندین بواری جۆراوجۆر هه‌یه كه پێویسته ئه‌مریكا و توركیا هه‌ماهه‌نگیی تێدا بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جەختی لەوە کردەوە کە: "پێویسته هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین، تا له‌و ناوه‌نده‌دا بۆشاییه‌ك نه‌بێت".
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا پێویسته هه‌ماهه‌نگ بن و وه‌بیریهێنایه‌وه كه له‌كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا داوایان له ئه‌مریكا كردووه پشتگیریی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه نه‌كات.
ناوبراو رایگه‌یاند كه توركیا زیاتر له چوار هه‌زار ئه‌ندامی داعشی له‌چالاكی خستووه و پێویسته ئیدی له سووریا تواناكان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی چڕبكرێته‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانی سه‌ره‌تای 2019دا كۆمسیۆنی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێی سووریا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدات و گوتی، "ئه‌مه ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی سووریا".