Alp Özden,Sinan Uslu,1 23
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بینالی یڵدرم سەردانی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی کرد.
چاوپێکەوتنەکە ٢٥ خولەکی خایاند و دواتر یڵدرم روونکردنەوەیەکی کورتی بۆ رۆژنامەنوسان دا و ئاماژەی بەوەدا کە سەردانی دەوڵەت باخچەلی کردووە و ئاشکرای کرد ئەمڕۆ دوایین رۆژی یەکەم بوودجەی سیستەمی نوێیە.
یڵدرم گوتی، "ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا دەنگ دەدەین لەسەر بوودجەی ٢٠١٩ و دانیشتنەکان لەسەر ئەو پرسە تەواو دەکەین و بەو چەشنە ئامادە دەبین بۆ چوونە نێو ساڵی ٢٠١٩. خەمتانە ئامانجی ئەم سەردانەم بزانن. پێویست ناکات سەردانەکەم هۆکارێکی هەبێت. وەک دەزانن لەکاتی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی پەرلەمان، بەڕێز سەرۆکی پارتەکە سەردانی منیان کرد. ئێمەش لەبەرامبەردا سەردانی دەکەینەوە. لەم رێیەوە، لەسەر کارەکانی پەرلەمان بیروڕامان ئاڵوگۆر کرد. هەموو پرسەکە ئەمەبوو".