Hemın Othman Mohammed,
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێ‌و شوێنه ئه‌منیانه‌ی لە به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ڵاتنی پشتیوانیانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك گیراوه‌ته‌به‌ر، له دوای ئه‌نجامدانی كۆنترۆڵ چاودێریەکی ورد له گه‌شتی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن كه هه‌ڵگری پاسپۆرتی سه‌وز و ره‌ساسی ـن ئه‌وكات رێگه‌ی گه‌شتیان پێ ده‌درێت.
ئه‌و رێ‌و شوێنه ئه‌منییانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌تاتورك و سه‌بیحه گۆكچهك گیراونه‌ته به‌ر دژ به هه‌ڵاتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاڵپشتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌یان كردوه درێژه‌ی هه‌یه.
له تێرمیناڵی هێڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌لگری پاسپۆرتی سه‌وز و رهساسین كاروباره‌كانی گه‌شتیان درێژه ده‌كێشێت و به‌وردی لێكۆڵینه‌وه له گه‌شته‌كانیان ده‌كرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه له نێو فڕۆكه‌خانه‌دا جەنجاڵی دروست بووه له‌و كه‌سانه‌ی هه‌لگری ئه‌و جۆره پاسپۆرتانهن، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و رێ‌و شوینانهوه هه‌ندێک له گه‌شتیاران گه‌شته‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه نیشان بده‌ن.