Mohammed Baqi Hussein
17 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
- گه‌شتیاران له‌ڕێگه‌ی بهرزكهرهوهكهوه ده‌گه‌نه پاركی كولتووری و ده‌توانن دیمه‌نی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ش ببینن كه دروستده‌بێت دوای ته‌واوبوونی به‌نداوه‌كه.
له شارۆچكه‌ی حهسهنكێفی باتمان، به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به پاركی كولتووری بنیاتده‌نرێت.
كاره‌كانی پڕۆژه‌ی به‌نداوی ئەلیسو كه شوێنه مێژووییه‌كانی حه‌سه‌نكێف ده‌كات به‌ژێر ئاوه‌وه به‌رده‌وامه.
بنیاتنانی نشینگه‌ی نوێی حهسهنكێفیش به‌خێرایی به‌رده‌وامه و پاركی كولتووریی تێدا دروستده‌كرێت بۆ خستنه‌ڕووی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی حه‌سه‌نكێف. بۆ گه‌یشتن به پاركه‌كه‌ش به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌ك دروستده‌كرێت كه به‌هۆیه‌وه گه‌شتیاران ده‌توانن سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كه بكه‌ن و ته‌ماشای دیمه‌نی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه بكه‌ن كه له‌ئه‌نجامی ته‌واوبوونی به‌نداوه‌كه‌دا دروستده‌بێت.
به‌رزكه‌ره‌وه‌كه بریتی ده‌بێت له دوو كابینی جیا جیا و بۆ به‌رزایی 50 مه‌تر خه‌ڵكی ده‌گوازێته‌وه و ده‌توانێت به‌جارێك 26 كه‌س هه‌ڵبگرێت. بڕیاره مانگێكیتر به‌رزكه‌ره‌وه‌كه بخرێته كار.
- "پاركێكی مه‌زنمان دروستكردووه"
قایمقامی حه‌سه‌نكێف فاروق بوله‌نت بای گوڤێن له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، بۆ ئاسانكردنی گه‌ڕان له حه‌سه‌نكێف و پاركی كولتووریدا ئه‌و پڕۆژه‌یان بنیاتناوه.
بای گوڤێن رایگه‌یاند كه ئه‌مه دووه‌م به‌رزكه‌ره‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه له توركیا دوای بهرزكهرهوهكهی ئاڵانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه دوای ته‌واوبونی به‌نداوه‌كه حهسهنكێفی كۆن ژێر ئاو دەکەوێ، به‌ڵام پاركێكی كولتوورییان دروستكردووه كه شوێنه‌واره دێرینه‌كانی حهسهنكێفی تێیدا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
بایگوڤێن گوتیشی: "پاركێكی مه‌زنمان دروستكردووه. لێره‌وه رێگای پیاده دروستده‌كرێت و پردی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده به‌سه‌ر ئاوی به‌نداوه‌كه‌دا تا ده‌گاته پاركه‌كه دروستده‌كرێت".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری حه‌سه‌نكێف ئه‌حمه‌د ئاكدێنیز-یش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، به‌رزكه‌ره‌وه‌كه یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌شتیاریی حه‌سه‌نكێف.