باتمان
دکتۆر گوڵ پۆلحان لە زانکوی کۆچ لە ئیستەنبۆل لە بارەی لێکۆڵینەوەی شوێنەواری مێژوویی لەگوندی یشیکوەرنای سەربە ناوچەی باتمان گوتی" لە چوارچێوەی گەڕان و لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان؛ شوێنەواری چوار گوند و شارێک کە بەر لە زایین درووستکراون، دۆزراوەتەوە و ئەمەش کاریگەریەکی زۆر باشی لەسەر رەوشی گەشتیاری دەڤەرەکە و ھاتنی گەشتیاری زیاتر بۆ ئەو ناوچەیە دەبێ"
ھەروەھا پولحانە گوتی: "لەو شوێنەوارە ماڵی کۆن، شانشین و کەل و پەلی کلتوری کۆن کە سێ ھەزار ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراون، دۆزراونەتەوە."