Hüseyin Yıldız
08 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ئیدر – AA
جۆگهئاوهكانی قه‌دپاڵی چیای ئاگری كه به‌رزترین خاڵه له توركیا، له‌و گه‌رما تاقهتپڕوكێنهدا، بووه‌ته شوێنی گیرسانه‌وه‌ی باڵنده كێوییه‌كانی ناوچه‌كه.
پاركی نیشتمانیی چیای ئاگری كه گه‌وره‌ترین پاركی نیشتمانییه له توركیا كه به گژوگیای تایبه‌تمه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده، چه‌ندین جۆر گیانله‌به‌ری كێوی، دڕنده و شیرده‌ری لێیه و به‌هۆی ئه‌و ناوچانه‌ی ئاوی پیادا تێده‌په‌ڕێت بووه‌ته جێی سه‌رنج.
پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه له سه‌رووی ٤٠ پله‌وه‌ن و له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی به‌فری لووتكه‌ی چیای ئاگری، جۆگه ئاو و رووباره‌كان سه‌رله‌نوێ ژیوونهتهوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی باڵنده‌كان له زانكۆی ئیدر، ئه‌مراه چه‌لیك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند "وه‌ك ده‌زاندرێت باڵنده ئاوییه‌كان بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان پێویستییان به ئاوه. پاركی نیشتمانیی چیای ئاگری ئه‌م ده‌رفه‌ته به زیاده‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت. ژماره‌یه‌كی زۆری باڵنده و ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كان لێره ده‌ژین".