Burak Akay
08 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2021
چاناككاله - AA
له ئه‌نجامی كاره‌كانی پاككردنه‌وه، كاریگه‌ریی چڵمی ده‌ریا له كه‌ناراوه‌كانی چاناككاله ئێجگار كه‌م بووه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو زۆر به‌چڕی ده‌بیندرا.
له میانی پڕۆژه‌ی كاری ده‌ریای مارمارا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ژینگه و شارسازیی توركیا بەڕێوەدەبرێت، كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه ئاوییه‌كانی ده‌ریای مارمارا كه له هەشتی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه له هه‌فته‌ی چواره‌مدا، به‌بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه.
له‌م میانه‌یه‌دا، چڵمی ده‌ریا له كه‌ناراوه‌كانی ناحیه‌ی كارابیگا سەربە قه‌زای بیگا و به‌نده‌ری بۆزجائادا و كه‌ناراوه‌كانی ئایازما له ناحیه‌ی گهیكلی سەربە قه‌زای ئه‌زینه نابیندرێت.
له ئه‌نجامی كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ده‌ریا له چڵمی ده‌ریا به درێژایی كه‌ناراوه‌كه چلمی ده‌ریا ئه‌وه‌نده كه‌م بووه‌ته‌وه هه‌ر نابیندرێت و گرته‌ی ڤیدیۆییی ئه‌مه‌یش له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه تۆمار كراوه.
له‌گه‌ڵ نه‌مانی كاریگه‌ریی چڵمی ده‌ریا جموجۆڵ له هاوینه‌هه‌واره‌كانی چاناككاله زیاد بووه.