Halil Demir,Muhammet Ali Kemal
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
به‌ناو "ئیمامی توركیا"ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، م. ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، گ. ی كه به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی بایلۆك داواكراو بوو، له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یان، ب. ی كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه هه‌بووه، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ئیستانبوڵ ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان كه به هه‌ماهه‌نگیی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ و سه‌رۆكایه‌تی ناوچه‌ی ئیستانبوڵی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی (میت) له‌پێناو ئاشكراكردنی ئه‌ندام و چالاكییه‌كانی فه‌تۆ، ئه‌نجامدراون، دوێنێ له ناوچه‌ی كارتاڵی ئیستانبوڵ ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر یه‌كێك له خانه‌كانی رێكخراوه‌كه، كه به "ماڵی غه‌یبوبه" ناونراوه، سازكرا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌ناو"ئیمامی توركیا"ی فه‌تۆ، م. ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، گ. ی كه به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی بایلۆك داواكراو بوو، له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یان، ب. ی كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه هه‌بووه، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ئیستانبوڵ ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له گه‌ڕان و پشكنینی ماڵه‌كه‌دا، شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ لیره، دوو هه‌زار و ٨٠٠ دۆلار، ١٥ هه‌زار و ٩٨٠ یورۆ و ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری ئه‌لیكترۆنیی و دۆكیۆمێنتی رێكخراوه‌یی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش درێژه‌ی هه‌یه.