Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی داڕووخانی باڵه‌خانه‌كه‌ی ناوچه‌ی كارتاڵ-ی شاری ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: "تاكو ئێستا ١٤ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه تواندراوه ١٤ هاووڵاتیش رزگار بكرێن كه له ناو داروپه‌ردووی باڵه‌خانه داڕووخاوهكهدا گیریان خواردبوو".
سوله‌یمان سۆیڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بزانن كه هۆكار و به‌رپرسیاری ئه‌م رووداوه، هه‌ركه‌سێك بێت به سزای خۆی ده‌گات.
٦ی ئه‌م مانگه ئه‌و باڵه‌خانه‌كه حه‌وت نهۆمیه‌ی ناوچه‌ی كارتاڵ-ی شاری ئیستانبوڵ داڕووخا.