Zein Khalil
20 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2026
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، ئیتمار بن غڤیر ھێرشی کردە سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و ھەڕەشەی ئەوەی کرد کە گرژییەکان دژبە بە فەڵەستیینەکان زیاد دەکات.
پێشتر ماڵپەڕی "Middle East Eye"ی بەریتانی بڵاوی کردەوە کە داواکارییەک پێشکەش بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کراوە بۆ ئەوەی بە تاوانی ئەنجامدانی تاوانی دژبە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا. یاداشتنامەی دەستگیرکردن بۆ وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، ئیتمار بن غڤیر دەربکات.
ئیتمار بن غڤیر لە ڕاگەیاندراوێکدا ھێرشی کردووەتە سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و رایگەیاندووە: "من ناترسم و پاشگەز نابمەوە و ھیچ شتێک لە لاھای ڕێگرم ناکات لە بەردەوامبوون لە پەیڕوکردنی سیاسەتی ھێرشکردن دژبە تێکدەران".
وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، ئیتمار بن غڤیر بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە دادگا تێکدەران دەپارێزێت و ھەوڵدەدات تواناکانی ئیسرائیل سنوودرا بکات.
ئیتمار بن غڤیر ھەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە گرژییەکانیان دژبە فەڵەستیینەکان زیاد دەکەن.