ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەند ئارنچ لە بارەی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە فەرھەنگی کوردی، رایگەیاند: "بێگۆمان ئامادە کردنی فەرھەنگی کوردی پێشکەوتنێکی زۆر باشە، چەند رۆژی رابردوو ناوەندی زمانی تورکی لەو بارەیەوە راپۆرتێکی پێشکەشکرد، وا بزانم ئامادەکارییەکان لە ئاستێکی باشدان و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا فەرھەنگەکە چاپ بکرێ."
ئارنج باسی ئامانجی ئامادە کردنی ئەو فەرھەنگەی کرد و گوتی: "ئامانجی ئەو فەرھەنگە ھاوکاریکردنی قوتابیانی سەرەتایی تا قۆناغی ناوەندییە لە بواری ئەدەب و ویژەی کوردیدا، لەو فەرھەنگەدا وشەکان بە زمانی کوردی نووسراون و بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراون و بە پێچەوانەوە وشە تورکییەکانیش بۆ سەر زاراوەی کرمانجی زمانی کوردی وەرگێڕدراون و بە گشتی نزیکەی ١٢ ھەزار وشە لەو فەرھەنگەدا نووسراو".