Ali Ballı,Mohammed Baqi Hussein
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
موغڵا - AA
له‌دوای ئه‌و بوومەلەرزەیەی کە لە 21ی ته‌مووزی رابردوو به گوڕی 6،5 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی بۆدروم سه‌ربه پارێزگای موغڵای هه‌ژاند، ئه‌و شارۆچكه‌یه چه‌ندین جاری دیكه به گوڕی جیاجیا بوومەلەرزە هه‌ژاندوویه‌تی.
به پێی داتاكانی ده‌زگای ئافاد، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4:46 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان به گوڕی 4،4، و کاتژمێر 5:02 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان به گوڕی 3،1 و کاتژمێر 8:46ی به‌یانی به گوڕی 3،1 و کاتژمێر 10:42ی پێشنیوه‌ڕۆ به گوڕی 4،9 و کاتژمێر 10:46ی پێشنیوه‌ڕۆ به گوڕی 3.4 و کاتژمێر 10:53ی پێشنیوه‌ڕۆ به گوڕی 3،4، و کاتژمێر 11:04ی پێشنیوه‌ڕۆ به گوڕی 3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر بوومەلەرزە شارۆچكه‌كه‌ی هه‌ژاندووه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و بوومەلەرزەیەی كه به گوڕی 4،9 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی بۆدرومی گرته‌وه، به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ندێك له‌و دووكانانه‌ی پێداویستیی دیاری ده‌فرۆشن كه‌وتنه‌خواره‌وه.
هه‌روه‌ها كافتریای شاره‌وانیی بۆدروم و مناره‌ی مزگه‌وتی عه‌دلییه كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م بینای شاره‌وانی، كه‌مێك زیانیان به‌ركه‌وت.