Osman URAS,Muhammet Ali Kemal
27 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2017
موغڵا - AA
گۆرانیبێکی فەڕەنسی بەرەگەز مەغریبی، هیندی زەهرا، لە بۆدروم کۆنسێرتێکی ساز کرد.
کۆنسێرتەکەی هیندی زەهرا لە بەشی باکووری قەڵای بۆدروم لەژێر ناونیشانی ''We Jazz Bodrum'' بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکەی ئەو گۆرانیبێژە فەڕەنسسییە کە لەرێگەی یەکەم ئەلبومییەوە لە ساڵی ٢٠١٠دا و دواتر لەرێگەی ئەلبومی ''Homeland'' لە ساڵی ٢٠١٥دا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، لە دوو بەش پێکهاتبوو، بووە جێگەی بایەخی ئامادەبووان.
هیندی زەهرا ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر ستەیج مایەوە و جار جاریش ئامادەبووان گۆڕانییەکانیان لەگەڵدا دەگوتەوە.