Fatma Sevinç Çetin
16 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ١٠:٤٦ خولەک بەکاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٩ پلە بەپێوەری ڕێختەر، لە قەزای کالەی پارێزگای ماڵاتیا ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٠:٤٦ خولەک بەکاتی ناوخۆی توركیا، بە گوڕی ٥،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر قەزای کالەی ماڵاتیای هەژاندووە.
ئاماژەی بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵاتیی ١٠،٠٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
