Savaş Güler,Ramal Abdullah Mahmood
05 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2019
قۆنیا – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب به‌تۆمه‌تی "ئه‌نجامدانی ئیمامێتی نهێنی" بۆ رێكخراوه‌كه له‌نێو سه‌ربازان كه له سوپای توركیادا جێگیركراون بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٥٠ تۆمه‌تبار له ٢٨ پارێزگای توركیا ده‌ركرا.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی قۆنیا له میانی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا به گوێگرتن له گوته‌كانی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه كه پێشتر ده‌ستگیركراون و دانانیان به‌وه داناوه ئه‌و ٥٠ كه‌سه له‌ناو سوپادا ئه‌ندامی "ئیمامێتی نهێنی"یان بۆ رێكخراوه‌كه له‌نێو سه‌ربازان كردووه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٥٠ كه‌سه ده‌ركرد.
له‌و میانهیەدا تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانه به‌رنامه بۆ دراندراوهكانی ئاسایشی قۆنیا ده‌ستیكردووه به هه‌ڵمه‌تێكی هاوكات له ٢٨ پارێزگای توركیا به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ٥٠ تۆمه‌تباره.