Adem Demir,Muhammet Ali Kemal
05 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگای ئیستانبوڵ بڵاویکردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر ژمارەیەک گومانلێکراو بەتۆمەتی لایەنگریی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ٢٢ کەس دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پارێزگاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە ئیستانبوڵ و کۆجائەلی ئۆپەراسیۆن بۆسەر ژمارەیەک لایەنگری رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدراوە کە گوتاری ئایینییان گوتووەتەوە و گفتوگۆیان رێکخستووە، پڕوپاگەندەیان بۆ رێکخراوەکە کردووە، هاتوچۆی ناوچەکانی شەڕیان لە سووریا کردووە و ئەو کەسانەیان رەوانەی ئەو ناوچانە کردووە کە خوازیاربوون.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا بۆسەر ٢٧ ناونیشان لە ئیستانبوڵ و کۆجائەلی، ٢٢ گومانلێکراو دەستگیرکراون و ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەکە و ئامێری ئەلیکترۆنیی دەستی بەسەردا گیراوە.