Muhammet Ali Kemal
07 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
قۆنیا- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٠٢ کەس کە ژمارەیەکیان بەناو لێپرسراوی باڵای رێکخراوەکەن لە ٣٠ پارێزگای تورکیا دەکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی و تاوانە رێکخراوەکان کە سەربە ئاسایشی پارێزگای قۆنیا-ن، ئەو کەسانەیان دیارییکردووە کە ھاوکاری دارایی رێکخراوەکەیان کردووە و بەشدارییان لە چالاکییەکانیدا کردووە.
لەمیانی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە ناوەندەکەی لە پارێزگای قۆنیایە و لە ٣٠ پارێزگای تورکیا بەڕێوەدەبرێت، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوکات بۆ دەستگیرکردنی ١٠٢ کەس دەستی پێکرد.