Sangar Hamad Azeez
07 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
ئەنقەرە-AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە لە ١٦٨ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی چڕی ئاسمانی و وشکانییەوە، ٢٠٣ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران، هەروەها بەهۆی شەڕو پێکدادان و ئۆپەراسیۆنەکانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، ٢١ تیرۆریستی داعش کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە بەمەبەستی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنوور لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١٦٨مین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە رێگەی تۆپهاوێژ و مووشەکهاوێژ و تانکهاوێژەکانەوە، ١٣٨ئامانج و شوێنی داعش خاپوور کران کە ژمارەیەکیان وەک حەشارگە و سەنگەر بەکار دەهێنران.
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیاش، ٦٥ ئامانجی داعشیان لە ناوچەکانی ئەلباب و بزاعە خاپوور کرد کە لە ٦٤ بینا، یەک ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو.
هاوکات لەئاکامی ئۆپەراسیۆن و شەڕو پێکدادانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١ تیرۆریستی داعش کوژران.
لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا سێ هەزار و ٧١٩ بۆمبی دەستکرد و ٥٧ مین، پووچەڵکراونەتەوە.