ئیستەنبۆڵ
(باس لەسندۆپ) کە ھاوبەش و دامەزرێنەری پرۆژەی (مارس وەن ـ Mars One)ە رایگەیاند ژمارەیەکی زۆری مرۆڤ خەو بە گەشتکردن بۆ سەر ھەسارەی (مەریخ) دەبینن و گوتی " نێزیکەی ١٠٠٠ کەس لە تورکیا و لە وڵاتانی دیکەی جیھانیش ٢٠٠ ھەزار کەس بەمەبەشتی گەشتکردن بۆ سەر ھەسارەی مەریخ لە رێگەی پەیجەکەمان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ناوی خۆیان تۆمارکردووە"
لە کۆنگرەی (وێبیت ـ Webit) کە یەکێک لە سپۆنسەرەکانی AA بوو و لە شاری ئیستەمبۆڵ بەرێوەچوو، لە رۆژی دووەمی کۆنگرە کە بەرێوەبەر و سەرۆکانی کەرتی (تیلیکۆم) و تەکنەلۆژیا بەشداریان تێدا کرد، بابەتی تەکنەلۆژی و کۆسپ و تەگەرەکانی و نوێکردنەوە تاوتوێکران.
ھاوبەش و دامەزرێنەری پرۆژەی (مارس وەن) کە دەیەوێ ساڵی ٢٠٢٣ مرۆڤ بنێرێتە سەر ھەسارەی مەریخ، بابەتێکی پێشکەشکرد و گوتی " ئەو کەسانەی دەیانەوەی گەشت بۆ سەر ھەسارەی مەریخ بکەن، ئیتر ناتوانن بگەڕێنەوە و دەبێ لەوێ بمێننەوە و گروپی یەکەم ساڵی ٢٠٢٢ جیھان بەجێ دەھێڵن و ساڵی ٢٠٢٣ دەگەنە سەر ھەسارەی مەریخ و گروپی دوەمیش ساڵی ٢٠٢٤ دەگاتە مەریخ. بەر لە گەشتەکەش کۆمپانیای (مارس وەن) ھەموو پێداویستییەکانی ژیان بۆ ئەو کەسانە دەنێرێتە مەریخ."
ھەروەھا زانیاری زیاتر لەسەر گەشتەکە لەسەر ناونیشانی ( http://www.mars-one.com/en/ ) سەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاودەکرێتەوە.