قۆنیا
دكتۆر (سینان جانان) مامۆستا له‌زانكۆی یه‌ڵدرم به‌یاز وتی" له‌ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی، ده‌ركه‌وت بۆنی خۆش وا له‌ئینسان ده‌كات كه كه‌متر هه‌ست به‌ئازار بكات، به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی ژنان هه‌ستی بۆنكردنیان به‌هێزتره، بۆنی خۆش زیاتر كار له‌وان ده‌كات و كه‌متر هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌ن"توێژینه‌وه‌كه تاقیكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر دوو گروپی ژنان 20 كه‌س و پیاوانیش 20 كه‌س، ده‌ستی ئافره‌ت و پیاوه‌كان خراونه‌ته ناو ئاوی گه‌رم له‌و كاته‌دا بۆنیكی خۆش پرژێنراوه به‌سه‌ریانداو ئاشكرابووه ئافره‌تان كه‌متر هه‌ستیان به‌ئازاری گه‌رمییه‌كه كردووه.
دواتر توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بۆنی خۆش به‌كه‌ڵكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و ئه‌وكاته‌یشی بۆنی خۆش نه‌بووه زیاتر هه‌ستیان به ئازار كردووه‌و بۆنی ناخۆشیش زیاتر ده‌بێته هۆی ڕوو گرژی و توڕه‌یی.