ئەنقەرە
ئهنقهرهگۆڤاری (ئهنێلس ئۆف ئهنكۆڵۆجی) ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوكرده‌وه كه توێژه‌ران له‌ئیتاڵیا و سویسرا ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه بۆماوه‌یی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كاریگه‌ریی نابێ له‌سه‌ر تووشبوونه‌وه به‌هه‌مان جۆری شێرپه‌نجه له‌و كه‌سانه‌ی له‌كه‌سانی نزیكیانه‌وه بۆیان ده‌گوازرێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 23 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه .
توێژه‌ره‌كان به‌و ئاكامه گه‌یشتوون شێرپه‌نجه‌ی بۆ ماوه‌یی له‌وانه‌یه (گرێ)بێ له به‌شه جۆر به‌جۆره‌كانی له‌شی مرۆڤدا، به‌ڵام كاتێ ده‌گوازرێته‌وه بۆ یه‌كێ له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌وانه‌یه تووشبووی دووه‌م گرێكه لهقوڕگیدابێ و مه‌رج نییه هه‌مان جۆری شێرپه‌نجه‌ی تووشبووی یه‌كه‌م بێ.
لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌مجۆره جۆره پۆلێنی شێرپه‌نجه‌كان ده‌كات: شێرپه‌نجه‌كانی ده‌م وقوڕگ, نازۆفارێنكس, سورێنچك, گه‌ده, قۆڵۆن, جگه‌ر, په‌نكریاس, مه‌مك, منداڵدان, هێلكه‌دان, پڕۆستات و شێرپه‌نجه‌ی گورچیله.