Semra Orkan
18 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2023
ئیستانبوڵ – AA
بە سەرپەرشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمساڵ حەوتەمین پێشبڕکێی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لەلایەن TRTەوە ئەنجام درا.
پێشبڕکێکە لە هۆڵی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی بەشتەپە ئەنجام درا، جگە لە سەرکۆمار ئەردۆغان، هەروەها سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون؛ سەرۆکی کاروباری ئایینی، پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی ئەرباش؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی TRT، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئاڵبایراک و بەڕێوەبەری گشتیی TRT، پڕۆفیسۆر دکتۆر مەهمەت زاهید تیایدا بەشداربوون.
%2FAA-30881789.jpg)
لەلایەن مستەفا جیهاد'ەوە پێشبڕکێکە پێشکەش کرا و ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنیش پێک هاتبوون لە دکتۆر مەهمەت عەلی ساری، عوسمان ئەنگین و قورئان لەبەر، عوسمان شاهین.
بەشی یەکەمی پێشبڕکێکە لە ٢٢ی ئادارەوە بە درێژایی مانگی رەمەزان کاتژمێر ٢٣:٣٠ لەسەر شاشەی TRT 1 نمایش دەکرا.
لە حەوتەمین پێشبڕکێی خوێندنی قورئانی پیرۆزدا، قورئان لەبەر، محەمەد ساکا بە یەکەم، ئەرجان ئەفیلاۆغڵو بە دووەم و ئۆکان ساغدچ'یش بە سێیەم هەڵبژێردران.
%2FAA-30881784.jpg)