وان
سینەماکاری ناسراوی تورکیا قادر ئینانر، ئێستا لەشاری وان خەریکی ئامادەکارییە بۆ دروستکردنی فیلمێک کە باس لەڕەوشی ئاشتی بکات لەتورکیا.
ئینانر گوتی: "ئەگەر خوێنڕێژی راوەستا ئومێدمان زیاتر دەبێ بە ئاشتی، ئێمە ئیتر متمانەمان بە ئاشتی زۆرە."
لەبارەی بەرھەمی داھاتووی ئینانر گوتی: "ئامانجی من ئەوەیە لە وان فیلمێ دروستبکەم، ئێستا بە دوای چیروکێکی سەرنجڕاکێشدا دەگەڕێم. بەتەمام فیلمەکە لەسەر ئاستی تورکیاو دەرەوە بەناوبانگبێ رەوشەکە گۆڕٍاوە لەشەڕەوە بۆ ئاشتی. ئەوە ناوەڕۆکی چیرۆکەکەی دەبێ."
ئینانر لەسەر پردی گەنجانی شۆڕشگێر کە لە ساڵی ١٩٦٩ دەنیز گازمیش و ھەڤاڵانی دروستیانکردوە پەڕیەوەو لەبارەی پردەکە قسەی بۆ ھاوسەفەرەکانی کرد گوتی: "خۆزگە لە تواناماندا بوایە لە گەڵ ئەو کەسانەی ئەم پردەیان دروستکردووە گفتوگۆمان بکردایە و دستخۆشیمان لێکردبان، بەڵام ئەوان ئێستا مردوون. یادیان لە دڵمان زیندووە."