Salih Bilici
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
ناو تۆمارکردن و ناردنی بەرهەم بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی فۆتۆگرافی هەواڵی نێودەوڵەتی ' ئیستانبوڵ فۆتۆ ئاواردس ٢٠١٧' کە بۆ سێهەمین جار لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو بەڕێوە دەچێت، بەردەوامە. تۆمارکردن ناو تاکو ٣١ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و ناوە بەناوبانگەکانی لیژنەی هەڵسەنگاندنیش سەرنج راکێشە.
ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن پێشتر لە چەندین لیژنەی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی بەشدارییان کردووە. بەڕێوەبەری پەخشی دیجیتاڵی گۆڤاری پاریس ماتچ، ماریۆن مەرتەنس و وێنەگری بەناوبانگی ئاژانسی ئانادۆڵو، یوری کۆزیرەڤ و کامێرامانی وەرزشی لە گێتی ئیمەیج، کامیرۆن سپێنسەر ئەندامن لە لیژنەکەدا.
بەڕێوەبەری پەخشی هەواڵە بینراوەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەحمەد سەل ئاماژەی بەوە دا زۆر کەسایەتی بەناوبانگی جیهانی ئەندامن لە لیژنەی هەڵسەنگاندنی پێشبڕکێکە. گوتی: "هەر یەک لە وانە لەسەر ئاستی جیهانی بە کارە ناوازەکانیان ناوبانگیان دەرکردووە، لەلایەن ژمارەیەکی زۆری خەڵکەوە چاودێری کارەکانیان دەکرێت. هەڵگری خەڵاتی جۆراوجۆری جیهانین لە بواری وێنەگری و فۆتۆگرافیدا".
ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن بە سپۆنسەری هێڵی ئاسمانی تورکیا و سەرۆکایەتی ئاژانسی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی تورکیا (تیکا) لە مانگی ئادار کۆدەبنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمی ناو تۆمارکراوان دەکەن. دوای هەڵسەنگاندنی سەرەتایی لەلایەن تیمەکانەوە لیژنەی هەڵسەنگاندن بەپێی ناوەڕۆک، جوانناسی و تەکنیکی باشترین لە بارەی رووداوەکانی جیهانەوە وێنەکانی ٢٠١٦ هەڵدەبژێرن.
ئارەزوومەندان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی www.istanbulphotoawards.com ناوی خۆیان تۆمار بکەن و تاکو ٣١ی ئەم مانگە بەرهەمەکانیان بنێرن.