Hüseyin Demirci
15 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2024
قەرس - AA
شەپۆلێکی بەفر بارینی چڕ ڕووی لە قەزای ساریکامشی سەربە پارێزگای قەرس کردووە.
بارینی بەفر کە کاتەکانی دوێنێ شەو دەستیپێکرد و هەتا بەیانی بەردەوام بوو، قەزاکەی داپۆشیوە و ئاستی بەفر لە ناوەندی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠ سم.
دانیشتوانی قەزاکە، بەفری کەڵەکە بووی سەر ئۆتۆمبێل و بەردەم خانوو و دووکانەکانیان ڕاماڵی.
تیمەکانی شارەوانی و ڕێگاوبان، سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەر ڕێگاوبانەکانن.
هاووڵاتی جەلال گۆک، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوێنێ ئێوارەوە شەپۆلێکی بەفر بارین ڕووی لە قەزاکەیان کردووە و ڕایگەیاند: ''بەیانی بەخەبەرهاتین بینیمان هەموو لایەک بەفر دایپۆشیوە، لە ئێستادا بەفری کەڵەکەبووی بەردەم دووکانەکان ڕادەماڵین، ماشااللە بەفرێکی باش باریوە''.