Sangar Hamad Azeez
19 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2016
قەرس
لە کاتێکدا کە لە چەندین شوێنی تورکیا پلەکانی گەرما بۆ سەرووی ٤٠ پلەی سەدی بەرزبووەتەوە، لە شارۆچکەی ساریکامیشی سەربە پارێزگای قەرس تاوەکو ئێستا لە ماڵەکاندا سۆپا دادەگیرسێت.
هاووڵاتییانی ئەو شارۆچکەیە، لە وەتەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە سۆپایان داگیرساندووە و تاوەکو ئێستا هەڵیان نەگرتۆتەوە و بەهۆی ساردی کەشوهەواش لە ناوچەکەدا کاری پێ دەکەن.
هاووڵاتییەکی شارۆچکەکە بەناوی شەنای ڤانڵی بۆ ئانادۆڵو گوتی: "سەرەڕای ئەوەی کە ئێستا مانگی حوزەیرانە بەڵام هێشتا سۆپا دادەگیرسێنین، لە کاتێکدا لە رۆژئاوای وڵات هاووڵاتییان بەدەست بەرزی پلەکانی گەرماوە دەناڵێنن و بە جلی تەنکەوە دێنە دەرەوە بەڵام ئێمە خەریکە جەستەمان لە سەرمان دەیبەستێت و جلی ئەستوور دەپۆشین".