Halil İbrahim Sincar,Rıdvan Korkulutaş
31 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2023
بینگۆل/ ماردین-AA
ئەو شەپۆلی بەفربارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، هەردوو پارێزگای بینگۆل و ماردینیشی گرتەوە.
لە پارێزگای بینگۆل بارانی بەلێزمە ناوەند و بەفر بەرزاییەکانی پارێزگاکەی گرتەوە.
بەهۆی بەفر بارینەوە گوندە بەرزەکانی بینگۆل بە بەفر داپۆشران.
هەروەها پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزین و با ناوچەکەی گرتەوە.
- ماردین
لە پارێزگای ماردین بەهۆی بەفربارینەوە مەودای بینین کەمبووەوە.
بەفر بەرزاییەکانی پارێزگاکەی داپۆشی و دیمەنێکی دڵڕفێنی بەخشییە بینا مێژووییەکانی شارەکە.
هەروەها پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو دابەزین و بەفر بارین بەتایبەت لە بەرزاییەکانی ماردین، بەردەوامە.