Hemın Othman Mohammed
20 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
كاریگه‌ری به‌فربارین له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، له ئه‌رزه‌ڕۆم، كارس، ئه‌رده‌خان و شارۆچكه‌ی ئۆڤاچكی تونجه‌لی، كه له دوێنێوه ده‌ستی پێ كردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
له دوێنێ شه‌وه‌وه به‌فربارین له قەرس، ئه‌رده‌خان و شارۆچكه‌ی ئۆڤاچكی تونجه‌لی ده‌ستی پێ كردووه، له ئه‌رزه‌ڕۆم-یش له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه، ئه‌و شۆفێرانه‌ی تایه‌ی زستانه‌یان بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌به‌ستبوو له ناوه‌ندی شاری ئه‌رده‌خان، له كۆنترۆڵكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیاندا دوچاری كێشه بوون .
له شارۆچكه‌ی ئۆڤاچكی تونجه‌لی، كه له دوێنێ شه‌وه‌وه به‌فر ده‌بارێت، ئاستی به‌فره‌كه گه‌یشتووەته نیو مه‌تر.
هه‌روه‌ها له ناوه‌ندی شاری وان كه بارینی به‌فر له نیوه‌ڕۆوه ده‌ستی پێ كردووه، هاووڵاتییانی دوچاری سه‌ختی كردووه، له ناوچه به‌رزه‌كانیش هاتوچۆی په‌كخستووه.