Hemın Othman Mohammed
20 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌فكان ئاڵا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه له بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو، سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی ئه‌و كه‌سانه كرد كه له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیستانبوڵ گیانیان له‌ده‌ست داوە و شیفای به‌په‌له‌شی بۆ برینداران خواست.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، باسی له قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، به‌رده‌امی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیستانبوڵ كرد هه‌روه‌ها نه‌ورۆزی له هاووڵاتییان پیرۆز كرد و رایگه‌یاند: "نه‌ورۆز، جه‌ژنێكه له زۆر وڵاتی ناوچه‌كه‌ماندا به‌بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی به‌هار ساز ده‌كرێت و به‌ئاشتی و برایه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت. له دابونه‌ریتی ئێمه‌دا له ئانادۆڵو، هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌و تێگه‌یشتنه یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌م رووەوه له 18 پارێزگا و شارۆچكه‌دا داواكاری فەرمی بۆ سازكردنی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز پێشكه‌ش كراوه و مۆڵه‌تی پێویستیش دراوه و گوتی: "له‌لایه‌ن پارێزگار و قایمقامیه‌تی هه‌ندێ پارێزگا و شارۆچكهوه وا به‌باشتر زانرا له‌به‌ر ئاسایشی هاووڵاتییان ئه‌مساڵ ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز رێك نه‌خرێن. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی تێیداین و به‌هۆی روودانی هه‌ندێ رووداوی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، به‌و مه‌رجه‌ی هاووڵاتییان له دواییدا ئه‌نجامی بده‌ن، دواخراوه. ده‌مه‌وێت به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه باس له‌وه بكه‌م كه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌وێ ویستوویانه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز بگێڕن، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه كه یه‌كه‌كانی ناوخۆ پێیان راگه‌یاندوون و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كاردانه‌وه‌یان نیشان داوه. بۆیە سوپاسیان ده‌كه‌م".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا لە بارەی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیستانبوڵ گۆتی: "تا ئێستا پێنج كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیە ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانییه‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی فره ئاڕاسته درێژه‌ی هه‌یه.
ناسنامه‌ی ئه‌و تیرۆریسته‌ی ئه‌م په‌لاماره تیرۆریستییه‌ی ئه‌نجام داوه، ده‌ستنیشان كرا. ئه‌و تیرۆریسته له‌دایكبووی 1992ی عه‌نتابه و ناوی مه‌همه‌ت ئۆزتورك-ه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بهدهستمهوهن ده‌ریده‌خه‌ن، تیرۆریسته‌كه په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه هه‌یه".