Mehmet Emin Gürbüz,Ömer Ürer
31 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2021
بۆڵو- AA
بەفربارین لە بەرزاییەکانی چیای بۆڵو و دەوروبەری بەردەوامە.
سنووردارکردنی هاتوچۆ لە کۆتایی هەفتەدا یەکێکە لە رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ئەمەش وایکردووە کە هاتوچۆ لە شەقامی سەرەکی نزیک چیاکە کەمببێتەوە و رێگاکە بەشێوەیەکی بەرچاو چۆڵ بێت.
تیمەکانی شارەوانیش بۆ رێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو بەردەوام رێگاکان پاکدەکەنەوە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆش هۆشداری ئەوە دەداتە شۆفێران کە بەوریاییەوە شۆفێری بکەن و دووربکەونەوە لە تیژڕەویی.