Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
لەرۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لەگەڵ بارینی بەفردا کەشوهەوای سارد باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی لەناوچەکە بڵاوکراونەتەوە، کەش وهەوای تەواوی ناوچەکە هەوراوی دەبێت و لەنیوەڕۆشەوە جارجار بەفر و باران دەبارێت.
لەناوچەکانی باشووری ئەرزینجان، باکووری ئەرزەڕۆم و ئغدیر و دەورووبەری باران و بەفر و لەناوچەکانی دیکەش بەفر دەبارێت.
پلەکانی گەرمیی لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەکەیەکی دیکە لە ١ بۆ ٣ پلە دادەبەزێت و چاوەڕواندەکرێت گوڕی با بە ئاراستەی باشوور و باشووری خۆرئاوا بەهێزتر ببێت.
- ئارداهان ساردترینە
نزمترین پلەی گەرما لەناوچەکە بەمشێوەیەیە؛ لە ئغدیر ٥ پلە، لەئاگری ٢ پلە لەژێر سفرەوە، لەقەرس و ئەرزینجان ٥ پلە لەژێر سفرەوە، لەئەزرەڕۆم ٦ پلە لەژێر سفرەوە و لەئارداهان کە ساردترین شارە، ١١ پلە لەژێر سفرەوە دەبێت.
هەروەها بەرزترین پلەی گەرما بەدرێژایی رۆژ لە ئغدیر ٧ پلە، لەهەریەک لە ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەرزینجان و ئاگری ٢ پلە و لەئارداهان یەک پلەی سەدی دەبێت.
ئەستووریی ئەو بەفرەی باریوە لەئارداهان ٢٠ سانتیمەتر، لەئەرزەڕۆم ٩، لەقەرس ٧ و لەئەرزینجان ٥ سانتیمەترە.
بەرپرسان باس لەوەدەکەن کە شەپۆلی بافربارین لەدوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکاتەوە و هاووڵاتییانیان لەرووداوە نەخوازراوەکان ئاگادارکردووەتەوە.
- قەرس
لەشارۆچکەی ساریکامشی قەرس بەهۆی بەفر و دواتر شەپۆلی سەرماوە، سەربانی ماڵەکان بەستوویەتی و شارەوانی دەستی بە پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکان لەبەفر کردووە.
- دێرسم
لەشارۆچکەی ئۆڤاجکی سەربە دێرسم رووبەڕووبوونەوەی شەپۆلەکانی سەرما و بەفر بەردەوامە و دوای سێ رۆژی بەردەوام لە بەفر بارین، دەست بە پاککردنەوەی ناوەندی شارۆچکەکە کراوە.