Şükrü Gündüz,Muhammed
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
ئەو شەپۆلەی بەفربارین کە رووی لە ئیستانبوڵ کردووە، کاریگەری لەسەر چەند ناوچەیەکی ئیستانبوڵ دروست کردووە.
ئەو ناوچانەش کە بەفریان لێباریوە بریتین لە سوڵتانبەیلی، چەکمەکۆی، سانجاکتەپە، ئومرانییە و بەیکۆز.
هەروەها بەرزاییەکانی ناوچەی سارییەر بە بەفر سپی بووە.
بەهۆی بەفربارینەوە، شۆفێران گرفتی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە.
تیمەکانی شارەوانییش دەستیان بە راماڵینی بەفر و پاککردنەوەی شەقامەکان کرد.
منداڵانیش بۆ چێژ وەرگرتن لە بەفرەکە دەستیان بە یاریی شەڕەتۆپەڵ کرد.