Ömer Yıldız
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
ئادانا - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئادانا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٣ کەس دەرکرا.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستیان بە هەڵمەت کرد بۆسەر ئەو گومانلێکراوانەی لە سووریا کاریان بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کردووە و بە رێگەی نایاسایی هاتوونەتە شارەکە.
لەو چوارچێوەیەشدا، ناونیشانی ١٣ گومانلێکراوی بیانیی دەستنیشان کرا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی تایبەت، ئۆپەراسیۆن بۆسەر ناونیشانی گومانلێکراوان ئەنجامدرا و ژمارەیەکیان دەستگیرکران.
هاوکات تیمەکانی پۆلیس گەڕان و پشکنینیان لە ناونیشانی گومانلێکراوان ئەنجام دا.
دوای پشکنینی پزیشکی، گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان رەوانەی ئاسایش کران.