Emre Akkaya,Özgür Alantor
10 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2023
کاستامۆنو – AA
بەهۆی بارانی بەخوڕەوە، نهۆمی خوارەوەی چەند خانوویەک لە شارۆچکەی جیدە سەربە پارێزگای کاستامۆنو ژێرئاو کەوتن.
بەهۆی بارانی بەخوڕەوە کە لە دوێنێوە ناوچەکەی گرتووەتەوە چەمی ئرماک کە بە گەڕەکی کوموڵجاو چەمی مەمیش کە بە گەڕەکی مەمیشدا دەڕوات سەرڕێژ بوون.

لە ئاکامدا نهۆمی ژێر زەوی و خوارەوەی ژمارەیەک خانوو و شوێنکار لەو دوو گەڕەکە ژێرئاوکەوتن و بەهۆی کەڵەکەبوونی ئاوەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەسەر رێگا گیریان خوارد.
بەهۆی سەرڕێژبوونی ئاوەوە، رێگای نێوان جیدە و بارتین بە رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخرا.

تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەتاڵکردنی ئەو ماڵانەی ئاویان لێ کەڵەکە بووە.
ئایشە ئایدن کە بەهۆی سەرڕێژبوونی ئاوەوە ماڵەکەی ژێرئاو کەوتووە بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "شەو ئاو هاتووەتە ناو ماڵەکەمان، ماڵمان وەک مەلەوانگەی لێ هاتووە. جارێکی دیکەیش ئاو هاتووەتە ماڵەوە، بەڵام بەو رادەیە نەبوو. کارەبا نییە و تاریکە، هەمووی بۆتە ئاو".
