Özgür Alantor,Hemın Othman Mohammed
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
کاستامۆنو - AA
لە كانێكی دەرهێنانی بەردی مەڕمەڕدا لە شارۆچكه‌ی ئاغڵ سەربە پارێزگای کاستامۆنو داڕووخانێک روویدا و بەپێی ئاماره بەراییەكان دوو كرێكار گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگاری كاستامۆنو، یاشار كارادهنیس به ئاژانسی ئانادۆلوی راگه‌یاند كه له كانێكی مه‌ڕمه‌ڕی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تدا له گوندی تورناجكی سه‌ربه شارۆچكه‌كه، داڕووخان روویدا و بەهۆیەوە تاشه‌به‌رد و پارچه‌ی مهڕمهرهكان به‌سه‌ر شۆفڵێكدا كه‌وتوون.
كارادهنیس باسی له‌وه كرد كه له‌و رووداوه‌دا، دوو كه‌س برینداربوون و دوای گواستنه‌وه‌یان له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كارادهنیس ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.