Halil Demir,Emrah Gökmen
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەتۆمەتی دەستەبەرکردنی مۆڵەتی نشینگە بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ کەسانی بیانیی لەبەرامبەر وەرگرتنی بەرتیلدا و دەستخستنی قازانجی ناڕەوا لە هەشت پارێزگای تورکیا هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی ٨٣ کەس کە ١٤یان کارمەندی میریین دەستیپێکرد کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان، لەسەر زانیاریی لەبارەی تۆڕێک کە کارمەندانی میریی و کەسانی بیانییان لەنێودایە و مۆڵەتی نشینگەیان داوە بە ژمارەیەکی زۆر کەسانی بیانیی، بەڵگەی ساختەی نشینگەیان دروستکردووە و بەبێ ریز و وەرگرتنی وادەی سەردانکردن کاری فەرمانگەی کۆچیان بۆ خەڵکی کردووە، دەستیان بە هەڵمەت کرد.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، تیمەکان لە هەشت پارێزگای تورکیا کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە، دەستیان بە هەڵمەت کرد بۆ دەستگیرکردنی ٨٣ کەس کە ١٠یان بیانی و ١٤یان کارمەندی میریین.
لە درێژە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران.